بەپەلە ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاڕێکی گرینگ لە سەر دوو پڕۆژەی نیشتەجی بوون دەدات

بەپەلە     ...      سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاڕێکی گرینگ لە سەر دوو پڕۆژەی نیشتەجی بوون دەدات

پەیامی کورد      ...     سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاڕێکی گرینگ لە سەر دوو پڕۆژەی نیشتەجی بوون دەدات

بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی سێ پڕۆژەی یەكەی نیشتەجێبوون كە كەرتی وەبەرھێنان درووستی كردوون، نەتواندرا تەواوی بكەن، یەكێك دراوە بە كۆمپانیایەكی دیكە و دووەكەی دیکەش دەدرێنە دوو كۆمپانیا بۆ ئەوەی پڕۆژەكان جێبەجێ بكەن. دەشڵێ، بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت ھیچ ھاووڵاتییەك مافی ناخورێت، كە ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون ژمارەیان نزیكەی شەش ھەزار یەكەیە.

سامان عارەب،بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر رایگەیاند : "دوای ئەوەی كۆمەڵێك ھاووڵاتی سكاڵای ئەوەیان كرد لە پڕۆژەی درووستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی (وەرین سیتی) لە ھەولێر كارەكانی بە باشی بەڕێوە ناچن، لیژنەیەك پێك ھێندراوە و لە ئێستادا سەیری سكاڵاكانیان دەكەین تا كێشەكەیان چارەسەر بكەین، چوونكە ئەو پڕۆژەیە پێشتر كۆمپانیایەكی دیكە پێی ھەڵسابوو و دوای ئەوەی نەیتوانی تەواوی بكات، ئێمە بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت دامان بە كۆمپانیایەكی دیكە، بۆیە ھاووڵاتیان وا ھەست دەكەن ئەو كۆمپانیایە كێشەكانیان چارەسەر ناكات و پەلە لە كارەكان ناكات، بەڵام بڕیاری پێكھێنانی لیژنە بۆ كێشەكان دراوە، بۆیە ھەر ھاووڵاتییەك مافی خورابێت، دەگاتە مافی خۆی كە نزیكەی ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونە".

عارەب ووتیشی: "جگە لەوەش دوو پڕۆژەی دیكەی یەكەی نیشتەجێبوون ماون، ئەوانیش (فلۆریا سیتی) و (دەشتی بەھشت)ـن، كە نزیكەی ٥ھەزار یەكەی نیشتەجێبوونن و ئەوانیش دەدرێنە كۆمپانیای دیكە و تەنھا ماوە سەرۆكی حكوومەت رەزامەندی بدات و دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بكرێت، كە پێشتر وەبەرھێنەر و كۆمپانیاكان نەینتوانیوە تەواوی بكەن و خاوەن یەكەكانیش دڵنیا دەكەینەوە كە مافیان ناخورێت و دەگەنە مافی خۆیان".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە