بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراقی زیاتر دابەزی

بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراقی زیاتر دابەزی

پەیامی کورد... بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراقی زیاتر دابەزی


دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بەڵێنی دابەزینی بەهای دۆلاری بۆ 132 هەزار دیناردا، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهاكەی ڕووی لە دابەزین كردووە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لەشاری هەولێر و سلێمانی بە 148 هەزار و 300دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

جێگەی باسە، بەهۆی بڕیاری پاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بانكی ناوەندی نرخی 100 دۆلار لەبەرانبەر 130 هەزار دینار جێگیر كراوە، بەڵام نرخەكە لە بازاڕدا بەو ڕادە دانەبەزیوە و ئەوەش جارێكی دیكە نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتۆتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە