Aborî
نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد... نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی شوباتی 2022، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە زیاتر لە 93 دۆلار و 50 سەنتە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 92 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، کە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ سەرووی 90 دۆلار پەیوەندیدارە بە بوونی مەترسی لەسەر وزەی جیهان بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیا و ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، ئەوەش وایکردوە خواست لەسەر نەوت زیاتر ببێت.