TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

Rozan Ateş
Yazar
📅 08 Şubat 2022 14:13

پەیامی کورد... نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٢، نرخی نەوت لە جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بە ٩٢.٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دە کرێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە بەهای نەوت بە ڕێژەیەکی سنووردار دابەزی دوای ئەوەی دوێنێ لە ٩٤ دۆلار نزیک بووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەگەڕێتەوە لەسەر بەرنامە ئەتۆمیی، ئەوەش گریمانەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێرانی بەهێز کردووە.

بەهای نەوت لە ٧١ دۆلار و ٥٢ سەنتەوە لە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ەوە، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٢.٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. هەروەها نەوتی خاوی تێکساسیش گەیشتە ٩١.٢٨ دۆلار.

Paylas: