TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Şubat 2022 13:55

پەیامی کورد... نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پاش ئەوەی ڕۆژی ڕابردوودا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت ٩٩ دۆلاری تێپەڕاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢، نرخی نەوت بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ٥ دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە نزیکەی ٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، هەروەها نرخی ١ بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساس ٩٢ دۆلار و ٢٠ سەنتە.

پاش وتارەکەی شەوی دووشەممەی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ ڤلادیمیر پووتین، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی بە خۆ یەوە بینی و گەیشتە ٩٩ دۆلار زیاتر، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ئەمڕۆ ٥ دۆلار نرخەکەی دابەزی.

Paylas: