TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 17 Eylül 2019 13:47

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە  ١٧ی ٩ی ٢٠١٩ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا دوێنێ بەرێژەیەکی زۆر بەرزبوەوە، بە جۆرێک وایکرد ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاماژە بە ئەگەری خستنە بازاڕی نەوتی یەدەگ بکات، کە عەمباریان کردون، ئەوەش بوە هۆکارێک بۆ نزمبونەوەی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا.

لەگەڵ ئەوانەشدا نرخی نەوتی خاو هێشتا بەبەرزی ماوەتەوە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێرشانەی کە رۆژی شەممەی رابردو کرایەسەر دو کارگەی ئارامكۆ لە سعودیە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی %٠.٩٦ دابەزیوە، لە دوایین مامەڵەدا بە ٦٨.٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، لەکاتێکدا رۆژی رابردو بەرێژەی %١٤.٦ بەزبوەوە کە بە بەرزترین رێژەی سەدی دادەنرێت لە ساڵی ١٩٨٨ەوە.
 
لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بەرێژەی ١.٢٩% نزمبوەتەوە،  بە ٦٢.٣٩ دۆلار مامەڵەی پێکراوە، لەکاتێکدا رۆژی رابردو بەڕێژەی %١٤.٧ بەرزبوەوە کە ئەوەش بەرزترین رێژەی بەرزبونەوەی نەوت بو کە لەماوەی رۆژێکدا رویدابێت لە دیسەمبەری ٢٠٠٨ ەوە.

Paylas: