10 موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌یەكی ئه‌مریكییه‌كان كران
پەیامی کورد... 10 موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌یەكی ئه‌مریكییه‌كان كران
10 موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئه‌مریكییه‌كان كراوە و بەپێی زانیارییەكان یه‌كێك له كارمه‌نده ئه‌منییه‌كانی عێراق له بنكه‌كه‌دا به‌سه‌ختی برینداربووه.
ئاژانسی هه‌واڵی (فرانس پرێس) له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاوه ئاشكرایكردووە،"ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 10 موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی (عه‌ین ئه‌سه‌دی)ی ئاسمانی كراوه له پارێزگای ئه‌نبار".
ئاماژە بەوەشدراوە، ئه‌م بنكه‌یه سه‌رباز و راوێژكارانی ئه‌مریكای تێدا جێگیر بوون، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه، له هێرشه موشه‌كییه‌كانی ئه‌مڕۆدا یه‌كێك له كارمه‌نده ئه‌منییه‌كانی عێراق له بنكه‌كه‌دا به‌سه‌ختی برینداربووه.
هێرشه موشهكییهكه هاوكاتە له‌گه‌ڵ كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كە له هێرشێكی ئیسرائیل‌دا له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا.
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م ئێواره‌یه مه‌ترسی خۆی له راكێشانی زیاتری عێراق بۆ ناو جه‌نگی غه‌ززه و ئه‌و هێرشانه نیشاندا كه به‌شێك له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه.