4 چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كوژرێن
له شاروچکەی سەعدیە داعش هێرشی کردە سەر مهفرزهیهكى میلیشیا كانى حه‌شدى شه‌عبى چوار چه‌كدارى ئه‌و گروپه ده‌كوژرێن
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له شارۆچكه‌ى سهعدیهى سه‌ربه پارێزگاى دیالا بڵاوی كردووه‌ته‌وه دوێنێ ئێوارە له كاتى ئه‌ركه‌كانى خۆیاندا مه‌فره‌زه‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له گوندى الحفایر به‌ر په‌لاماردانى گروپێكى داعش ده‌كه‌ون كه به نهێنى هاتبوونه سنورى ناحیه‌ى سه‌عدیه
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه شه‌ره ته‌قه له نێوانیاندا دروست ده‌بێت و دواى پێكدادانێكى كه‌م چوار له چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كوژرێن ته‌رمه‌كانیشیان ده‌كه‌وێته ده‌ست گروپه‌كه‌ى داعش
دواى چه‌ند كاتژمێرێك داعش له پێگه‌كانى خۆى له تۆڕكۆمهڵایهتییهكان وێنه‌ى كوژراوانى حه‌شدى شه‌عبى بڵاو ده‌كاته‌وه به‌مه‌ش هه‌واڵه‌كه پشت‌راست ده‌بێته‌وه كه كرده‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام دراوه