TR KU SO
FB X
Cîhan

عەلیڕەزا ئەکبەری بە تاوانی سیخوڕی کردن مەحکووم بە لەسێدارەدان کرا

سارا
Yazar
📅 12 Ocak 2023 13:36
پەیامی کورد  ...  عەلیڕەزا ئەکبەری بە تاوانی سیخوڕی کردن مەحکووم بە لەسێدارەدان کرا

وەزارەتی " ئیتلاعات" دەزگای هەواڵگری و زانیاری ئێران ڕایگەیاند : ئەکبەری یەکێک ەل گرینگترین مۆرەگەلی دزەکردنی دەزگای سیخوڕی کردنی بەریتانیا بووە .

عەلیڕەزا ئەکبەری بە تاوانی فەساد فی الارز و هەروەها هەنگاونانی بەرفراوان لە دژی ئەمنییەتی ناوخۆیی و بیانی ووڵات لە ڕیگای ڕاگواستنی زانیارییەوە مەحکووم بە لە سێدارەدان کرا .

عەلیڕەزا ئەکبەری ماوەیەک پێش ئێستا لە دوای سیخوڕی کردن لە دژی ووڵاتی ئێران دەست بەسەر کرا .

هەر بەم پێیە و لە دوای تەشکیل کردنی دۆسیەی یاسایی بۆ تاوانبار و هەروەها دەرکردنی داواکاری یاسایی ، دۆسیەکەی ڕادەستی دادگا و دانیشتنەکانی بەدواداچوون بە ئامادەبوونی پارێزەری تاوانبار بەڕیوەچوو و هەر بە پێی بەڵگەگەلی بەردەست و پشتڕاستکراوە لە دۆسیەی ئەم کەسە بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ بەریتانیا بە لە سێدارەدان مەحکووم کرا .

Paylas: