عێراق پابەندی گەمارۆوەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نابێت
پەیامی کورد ... عادل عەبدۆلمههدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند ، عێراق پابەندی گەمارۆوەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نابێت.
بە پێی راگه‌ێندراوێك لە نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عەبدۆلمههدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌غدادی پایته‌خت له‌گه‌ڵ عه‌بدۆلناسر هیممه‌تی، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران كۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە.
هاوکات له دوای كۆبوونه‌وه‌كه عادل عەبدۆلمههدی وتی، “گه‌لی عێراق له سه‌رده‌می سه‌دام-دا زۆری چێشتووه به‌ده‌ست گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه. عێراق نابێتە به‌شێك له سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران”.
شایەنی باسە، عه‌بدۆلمه‌هدی و هیممه‌تی له دیداره‌كه‌یاندا تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشیان كرد و عه‌بدۆلمه‌هدی ڕایگه‌یاند، عێراق به هاوكاریی ووڵاتانی دۆست به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتووه.
جێگای ئاماژەیە، عەبدۆلناسر هیممه‌تی، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران-ش جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگی هه‌ماهه‌نگییه‌كان كرد به‌تایبه‌ت له بواری بانكداریدا.