TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە تورکیا دەکڕێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Ağustos 2021 12:41

پەیامی کورد … عێراق فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە تورکیا دەکڕێت

وەزیری بەرگری عیراق ئاشكرایكردووه‌، بە نیازن چەندین كەرەستی سەربازی لە توركیا بكرن، لەوانە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و هێلیكۆپتەر، بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستەش چاوەڕوانی پێشكەشكردنی دەرخستەن لە لایەن ئەنقەرەوە.

جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عیراق رایگەیاند: فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جۆری "بەیرەقدار"ی توركیا زۆر ورد و پێشكەوتووه‌، لە چەندین وڵاتی وەك سوریا و ئازەربایجان و لیبیا سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە.

وەزیری بەرگری عیراق وتیشی: داوامان لە توركیا كردووە، كە چەند پێشنیاز و دەرخستەیەكمان تایبەت بە فڕۆكەی جۆری "بەیرەقدار تی بی 2" لەگەڵ هێلیكۆپتەری جۆری "ئاتاك 1" و سیستمی دژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ بخاتەڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ی كڕینی ئه‌و جۆره‌ فرۆكانه‌.

ئەمەش دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ لە ماوەی رابردوو وەزیری بەرگریی عیراق بەشداری لە پێشانگایەكی سەربازی لە ئەستەنبوڵ كرد.

Paylas: