TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق و سعوودیە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 28 Mart 2023 18:10

پەیامی کورد... عێراق و سعوودیە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد و جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و ریاز لەسەرجەم بوارەکاندا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووریی و وەبەرھێناندا.

نووسینگەی رایگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی و محەمەد بن سەلمان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جێنشینی سعوودیە بەبۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایییان ئاراستەی یەکتر کردووە، ئومێدیان کردووە کە مانگی رەزمەزانی پیرۆز ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ وڵاتانی ئیسلامی.

باسی لەوەیش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعوودیە تاوتوێ کراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لە بارەی ژمارەیەک پرسی ھەرێمی و نێودەوڵەتیی.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە محەمەد شیاع سوودانی و محەمەد بن سەلمان جەختیان کردووەتەوە لەسەر بەردەوامبوونی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و ریاز لەسەرجەم بوارەکاندا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووریی و وەبەرھێناندا.

Paylas: