Cîhan
عێراق سیاسەتی سنووردارکردنی وەچەخستنەوە ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد... عێراق سیاسەتی سنووردارکردنی وەچەخستنەوە ڕەت دەکاتەوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، سیاسەتی سنووردارکردنی وەچەخستنەوە پەیڕەو ناکەین.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق عەبدولزەهرە هنداوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە، کە گوایە لە مانگی داهاتوودا و لە یادی ڕۆژی جیهانی دانیشتووان، وەزارەتەکەیان سیاسەتێکی نوێ بۆ دانیشتووان ڕادەگەیەنێت بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی وەچەخستنەوە و تەندروستی منداڵبوون.
هنداوی ئاماژەی بەوەشکرد،، کارێکی لەو شێوەیە دروست نییە و لە عێراقدا شتێک نە بەناوی دیاریکردنی بنەچە، وەزارەتەکەشیان هیچ پرۆژەیەکی لەو جۆرەی نە.
بە پێی ئامارەکانی ناوەندی سەرژمێری لە وەزارەتی پلاندانان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە ٤٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسە.