Cîhan
عێراق/ ٤٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... عێراق/ ٤٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٣٨١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٣٨١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، و سێ هەزار و ٨٢٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ٤٤ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە کە ئەمە جیا لەو حاڵەتانەیە کە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.