TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراق/ زیاتر لە ٢٥ هەزار تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 28 Mayıs 2022 22:58

پەیامی کورد... عێراق/ زیاتر لە ٢٥ هەزار تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە

٢٥ هەزار کەس لە عێراق بە کۆرۆنا مردوون و تووشبووان ژمارەیان گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ماوەی دوو ساڵی بڵاوبوونەوەی پەتاکەدا، کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسی تێ پەڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەناو عێراقییەکاندا ١٧٪ە و ٩٩٪ی تووشبووان نیشانە و کاریگەرییەکانی پەتاکەیان تێ پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.

لە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی قوربانییانی پەتای کۆرۆنا ئاشکراکراوە و ڕایگەیاندووە، زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس بە کۆرۆنا مردوون.

Paylas: