TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەپی چینی AI DeepSec بووەتە بەناوبانگترین ئەپی بێ بەرامبەر لە ئەپ ستۆر

سارا
Yazar
📅 28 Ocak 2025 04:04
پەیامی کورد    ...  ئەپی چینی AI DeepSec بووەتە بەناوبانگترین ئەپی بێ بەرامبەر لە ئەپ ستۆر

ئەپی چینی AI DeepSec بووەتە بەناوبانگترین ئەپی بێبەرامبەر لە ئەپڵ ستۆر، پێش ڕکابەرەکانی وەک ChatGPT کەوتووە و پشکی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنۆلۆژیای لەوان Nvidia و Microsoft و Meta ڕەوانەی خوارەوە کردووە.

ئەپەکە بە کەمتر لە ٦ ملیۆن دۆلار پەرەی پێدراوە، لە کاتێکدا ڕکابەرە ئەمریکییەکان ملیارەها دۆلاریان بۆ مۆدێلەکانیان خەرج کردووە. بەڵام هەندێک لە شارەزایان گومانیان هەیە لەو بانگەشانەی کە درووستکەرانی کردووە.

دیپسیک لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن لیانگ وێنفێنگ لە شاری هانگژۆ دامەزراوە. ئەو ئەپڵیکەیشنەکەی بە بەکارهێنانی ستۆکی چیپەکانی Nvidia و تێکەڵکردنی لەگەڵ چیپی هەرزانتر پەرەی پێداوە.

Paylas: