TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن گفتوگۆیەکی لەگەڵ بن سەلمان کرد

سارا
Yazar
📅 26 Ekim 2023 07:28
پەیامی کورد   ...  بایدن گفتوگۆیەکی لەگەڵ بن سەلمان کرد

کۆشکی سپی سەبارەت بە گفتوگۆی سەرۆکی ئەمریکا و شازادەی جێنشینی سەعوودیە ڕایگەیاند : بایدن گفتوگۆیەکی لەگەڵ بن سەلمان هەبوو سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس.

سەرۆکی هەردوو ووڵات خوازیاری ئازادکردنی خێرای سەرجەم زیندانییەکان بوون.

هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی هەوڵە هەمەلایەنەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئەم ململانێیە.

Paylas: