TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن: ئۆكرانيا لە ئێستادا پێویستی بە فڕۆكەی جەنگیی F-16 نییە

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Şubat 2023 18:12

پەیامی کورد... بایدن: ئۆكرانيا لە ئێستادا پێویستی بە فڕۆكەی جەنگیی F-16 نییە


سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: لەم قۆناغەدا هاوكارییكردنی ئۆكرانيا بە فڕۆكەی جەنگیی F-16، پێویست نییە و كەلوپەل و كەرەستە گەلێكیان بۆ دەنێرین كە دەیانخاتە دۆخێكی باشەوە

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەی بی سی نیوز، پرسیار لە جۆ بایدن سەبارەت بە داواكارییەكەی سەرۆكی ئۆكرانيا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی، لەبارەی فڕۆكەی جەنگیی F-16 كرا، بایدن لە وەڵامدا ئاماژەی بەوەكرد ئەو هاوكارییانەیان پێشكەشی ئۆكرانيا كردووە كە بەرپرسە سەربازییە بەئەزموونەكانی ئەمریكا پێیان وابووە پێویستن و وتی: "ئەوان لە ئێستادا پێویستیان بە تانك و تۆپهاوێژ و سیستمی بەرگریی ئاسمانییە".

سەرۆكی ئەمریكا تیشكی خستە سەر ئەوەی ئەو هاوكارییانەیان پێشكەشی ئۆكرانيا كردووە كە لە ئێستادا پێویستیانە و رایگەیاند: "كەلوپەل و كەرەستە گەلێكیان بۆ دەنێرین كە دەیانخاتە دۆخێكی باشەوە لەم بەهار و هاوین و پاییزەی داهاتوودا. ئەوان لە ئێستادا پێویستیان بە فڕۆكەی F-16 نییە".

جۆ بایدن هەروەها رایگەیاند: "بە تەواوی دەزانین كە لە چەند ساڵی داهاتوودا چ شتێك پێویست دەبێت. بە بۆچوونی كاربەدەستە سەربازییەكانمان، هیچ بیانوویەكی لۆجیكی بۆ فڕۆكەی جەنگیی F-16 نییە. هەر لەبەر ئەوەیە كە لە ئێستادا ئەمە لە دەرەوەی بژاردەكان دادەنێم".

لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە "دابینكردنی چەكی كوشندە لەلایەن چینەوە بۆ رووسیا لە جەنگی ئۆكرانيادا"، بایدن ئاشكرایكرد، پێشبینی شتێكی لەوشێوەیە ناكات، بەڵام لە ئەگەری حاڵەتێكی وادا، بە "سزای قورس" وەڵامی چین دەدەنەوە.

Paylas: