بایدن پلانی پاڵپشتیكردنی به‌رگری ئاسمانی عێراقی واژۆ كرد
پەیامی کورد... بایدن پلانی پاڵپشتیكردنی به‌رگری ئاسمانی عێراقی واژۆ كرد
له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ی "شیبرد"ی بریتانیا بڵاویكردۆته‌وه ، به‌مه‌به‌ستی زیادكردن و په‌ره‌پێدانی به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی عێراق له‌ماوه‌ی داهاتودا بۆ زیادكردنی توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، واشنتن بڕیارێكی ده‌ركردوه.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردوه، ئه‌و بڕیاره پێشتر پلانێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بووه و كه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه وه‌ك بڕیاریك په‌سه‌ندكرا، دواتر له‌لایه‌ن جۆو بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه‌وه واژۆی جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ركرا، به‌پێی بڕیاره‌كه له 1ی شوباتی 2024ه‌وه،ئیداره‌ی ئه‌مریكا پلانێك جێبه‌جێ ده‌كات بۆ فراوانكردن و به‌هێزكردنی به‌رگری ئاسمانی عێراق بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كان و هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه بۆ سه‌ر بنكه ئه‌مریكییه‌كان.
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه پلانه نوێیه‌كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككهوتنانهدایه كه ده‌سته‌لاتدارانی ئه‌مریكا له واشنتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق واژویانكردوه.
ماوه‌ى دوو مانگه، هیرشی گروپه چه‌كداره‌كان له ڕێگه‌ی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه بیانییه‌كان له سه‌رانسه‌ری عێراقدا زیادیانكردوه‌و،پێشتریش سودانیش ڕایگه‌یاندبوو، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه له عێًراقدا.