TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن : سوپای ئەفغان ئامادە نەبوو بەرگری لە خۆشی بكات

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Ağustos 2021 13:33

پەیامی کورد … بایدن : سوپای ئەفغان ئامادە نەبوو بەرگری لە خۆشی بكات

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، جێگەی داخە ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوو دەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە بڕیاری كشانەوەكەی پەشیمان نیـیە، دەشڵێت: ڕێبەرانی سیاسی ئەفغانستان دەستبەرداری وڵاتەكەیان بوون و هەڵهاتن وە بەوەش سوپای ئەفغانی هەرەسی هێنا.

(جۆو بایدن) سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپـی وتارێكی لە بارەی ئەفغانستانەوە پـێشكەش كردو جارێكی دیكە جەختیكردەوە كە بڕیارەكەی بۆ كشانەوەی تەواوی هێزەكانی وڵاتەكەی لەو وڵاتە بڕیارێكی ڕاست بووە.

بایدن وتی: ناكرێت سەربازی ئەمریكی بەرگری لە ئەفغانستان بكات و خۆی بە كوشت بدات، بەڵام سوپای ئەفغانی ئامادە نەبێت بەرگری لە خۆشی بكات.

وتیشی: ئەمریكا بە ملیاران دۆلاری لە ئەفغانستان خەرج كردو مەشق و ڕاهێنان و چەك و مووچەی بۆ (300) هەزار سەربازو پـۆلیس و هێزی ئاسایشی ئەفغانی دابینكرد، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد وڵات هەیە ئەندامی ناتۆیە ئەو هێزەی نیـیە.

بایدن وتیشی: هەموو شتێكیان بۆ هێزەكانی ئەفغانستان دابینكردبوو، تەنانەت هێزی ئاسمانیش كە تاڵیبان نیـیەتی، بەڵام وتی: ئەوەی لە توانای ئەمریكادا نەبوو بۆ ئەو هێزانەی دابینبكات، خواستی بەرگریكردن بووە لە ئەفغانستان، بۆیە ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا بۆ چەندان ساڵی دیكەش لە ئەفغانستاندا بمانایەتەوە هیچ لەمەی ئێستا نەدەگۆڕا.

بایدن باسی لەوەشكرد، كاتێك لە مانگی شەشدا میوانداری هەردوو سەركردەی ئەفغانی شەرەف غەنی و عەبدولڵا عەبدولڵا كردبوو، ئامۆژگاری كردوون كە دەبێت خۆیان بۆ دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا ئامادەبكەن و گەندەڵی نەهێڵن و حكومەتی ئەفغانی بۆ میلـلەتەكەی كاربكات و پاشان حزبە سیاسیـیەكان خۆیان یەك ڕیز بكەن، بەڵام لە هەموو ئەمانە شكستیان هێنا.

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی: تەنانەت لە ئەشرەف غەنی خواستووە بە ڕێكەوتنێك لەگەڵ تاڵیباندا بكەن، بەڵام ئەشرەف غەنی ڕەتیكردۆتەوەو سووربووە لەسەر ئەوەی هێزەكانی ئەفغانستان بەرگری دەكەن و ڕووبەڕووی تاڵیبان دەبنەوە.

بایدن لە درێژەی وتارەكەیدا وتی: ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پـشتیوانیكردنی خەڵكی ئەفغانستان و لە ڕێگەی دیبـلۆماسی و یارمەتی مرۆیی وەك ئەوەی لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامی دەدەین، جەختیشی كردەوە مافی مرۆڤ لە كرۆكی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكادایە.

بایدن وتیشی: لە ئێستادا نزیكەی (6) هەزار سەربازی ئەمریكی لە ئەفغانستان دەبن بۆ یارمەتیدان لە گواستنەوەی ئەمریكیـیەكان و هاوپەیمانەكانمان و ئەفغانیـیە بێ دەسەڵاتەكان.

باسی لەوەش كرد كە تاڵیبانیان ئاگاداركردۆتەوە لەوەی ئەگەربێت و هێرش بكەنە سەر هێزەكانمان یان كۆسپ بخەنە بەردەم كارەكانمان ئەوا زۆر بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە.

Paylas: