TR KU SO
FB X
Cîhan

بەغدا/ لە هێرشێکی داعش دا پێنج ئەندامی حەشدی شەعبی و ٦ هاووڵاتی مەدەنی کوژران

Rozan Ateş
Yazar
📅 09 Kasım 2020 14:32

پەیامی کورد ... بەغدا/ لە هێرشێکی داعش دا پێنج ئەندامی حەشدی شەعبی و ٦ هاووڵاتی مەدەنی کوژران

 

چەکدارانی داعش لە ناوچەی رەزوانییە هەڵکەوتوو لە رۆژئاوای بەغدا هەڵیانکوتایە سەر خاڵێکی پاسەوانیی هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەهۆیەوە ١١ کەس کوژران.

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە هێرشەکەدا پێنج ئەندامی حەشدی شەعبی و شەش هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

 

ئەو سەرچاوە ئەمنیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، چەکدارەکانی داعش بە نارنجۆک هێرشیانکردووە و دواتر تەقەیان لە هێزەکانی حەشد کردووە.

 

هەروەها، سەرچاوەیەکی تەندروستیش بە هەمان ئاژانسی راگەیاندووە، کە هەشت برینداری رووداوەکە بۆ نەخۆشخانەیەکی بەغدا گوێزراونەتەوە.

 

Paylas: