TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگیران

Rozan Ateş
Yazar
📅 03 Temmuz 2022 17:18

پەیامی کورد... بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگیران

ئەمڕۆ یەک شەممە بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگیران و ڕوون نییە کەی گەشتەکان دەست پێدەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، دوای ئەوەی لە دوێنێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراقی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە بەو هۆیەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگیران.

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا ئاستی بینین زۆر کەم بووەتەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر گەشتەکان دروست کردووە.

Paylas: