TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی لەبەر کردنی جلی کوردییەوە دژەتیرۆری تورکیا لە ئانکارا هەڵدەکوتێتە سەر ئاهەنگێکی کوردی

سارا
Yazar
📅 12 Ekim 2021 22:05

پەیامی کورد     ...    بەهۆی لەبەر کردنی جلی کوردییەوە دژەتیرۆری تورکیا لە ئانکارا هەڵدەکوتێتە سەر ئاهەنگێکی کوردی

بەهۆی پۆشینی جلی کوردییەوە، پۆلیسی دژەتیرۆری ئانکارا هەڵیکوتایە سەر ئاهەنگی بووک گواستنەوەی خێزانێکی کورد.

خێزانێکی کورد ی نیشتەجێی ئانکارا پایتەختی تورکیا لە زەماوەندێکی بووک گواستنەوەدا خۆیان و خزمانیان جلی کوردییان لەبەر کرد و شایی کوردییان کرد. ئاهەنگەکە لە گەڕەکی تۆرکۆزو لە ناوچەی ماماکی ئانکارا بەڕێوە چووە و لە گەرمەی ئاهەنگەکەدا تیمەکانی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی دژە تیرۆر لە ئانکارا هەڵیانکوتاوەتە سەر ئاهەنگەکە و رایانگەیاندووە کە ئەوان سکاڵایان لە دژ تۆمارکراوە.

Paylas: