TR KU SO
FB X
Cîhan

بە پێی هەواڵی عەرەبی ٢١ ئیمارات خەریکی کودەتایە لە عێراق

سارا
Yazar
📅 05 Kasım 2019 18:06

پەیامی کورد    ...    بە پێی هەواڵی عەرەبی ٢١ ئیمارات خەریکی کودەتایە لە عێراق .

بە پێی بنکەی هەواڵی " عەرەبی ٢١ " نزیکی بە ووڵاتی قەتەر ڕایگەیاند : ووڵاتی ئیمارات بۆ ماوە چەندین مانگە پێش دەست پێکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق ، بەرنامەی کودەتای سەربازی لەم ووڵاتەدا سازماندەیی کردووە بەڵام دەوڵەتی عێراق بە زیرەکی لەم کارە ئاگادار کرایەوە .

رادیۆ " صوت العراق " یش هەروەها ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی دەستبەسەر کردنی ئەندامانی شەبەکەیەکی زانیاری و سیخۆڕی ئیماراتی لە عێراق بڵاو کردەوە و ڕاپۆرتی دا کە ئەم شەبەکەیە بە دوای کارتێکردن لە خۆپیشاندانەکاندا بوون .

" هەروەها قەیس خەزعەلی " ڕابەری عەسائێبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند : ئیمارات بەرپرسیاری دەستەبەرکردنی دارایی و ماددی خۆپیشاندانەکانی لە عێراق دا لە سەر شانە .

Paylas: