TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە شیکاگۆ ٣٧ کەس کوژراو برینداربوون

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Temmuz 2022 17:09

پەیامی کورد... بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە شیکاگۆ ٣٧ کەس کوژراو برینداربوون

کەسێک لە ویلایەتی شیکاگۆ تەقەی بەناو نمایشکارانی بۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی کرد و بە هۆیەوە ٦ کەسی کوشت و ٣١ی تری بریندار کرد.

سەرچاوەکانی هەواڵی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە، لەسەر یەکێک لە تەلارەکانەوە گەنجێک تەقەی بەناو نمایشکارانی ڕۆژی سەربەخۆیی کردووە لە ویلایەتی شیکاگۆ و ئاژاوە دروست بووە و ئامادەبووان هەڵاتوون.

ڕوونیش کراوەتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣١ی تر بریندار بوون و گوازراوانەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.

بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە نزیکەی ٦٠ گوللەی تەقاندووە و هەڵاتووە، دوای ڕووداوەکەش سەدان ئەندامی هێزەکانی پۆلیس گەڕان و پشکنینیان بەدوای تەقەکەرەکەدا دەستپێکردووە و دۆزراوەتەوە، کەسێکە ناوی «ڕۆبێرت کریمۆ» یە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ٢٠١٠ی لێخوڕیوە.

Paylas: