Cîhan
بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆناوە جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران گیانی لەدەستدا
پەیامی کورد ... بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆناوە جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران گیانی لەدەستدا .
بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆناوە جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران گیانی لەدەستدا و ژنە پەرلەمانتارێكیش باری تەندرووستی ناجێگیرە.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بە هۆی تووشبوونی بە ڤیرووسی كۆرۆنا عەلی خەلەفی جێگری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئەو ووڵاتە گیانی لەدەستداوە.
لەلایەكی ترەوە بەپێی چەند سەرچاوەیەكی پەرلەمانی ئێران باری تەندرووستی فاتیمە رەهبەر ئەندامی پەرلەمانی ووڵاتەكە كە تووشبووی كۆرۆنایە ناجێگیرە.
بەهۆی كۆرۆناوە تا ئێستا چەند بەرپرس و پەرلەمانتارێكی ئێران مردوون و تووشبوونی زیاتر لە ٢٠ پەرلەمانتاریش بە كۆرۆنا راگەێنراوە.