TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ٦ چەکداری سوپای پاسداران لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل کوژران

سارا
Yazar
📅 26 Temmuz 2019 18:50

پەیامی کورد    ...    لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل  ٦ چەکداری سوپای پاسداران کوژران .

بە پێی هەوال و زانیارییەکان لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەک لە سووریا ژمارەیەک چەکداری سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژران .

بە پێی ئەم هەواڵە چاودێری مافی مرۆڤی سووری ڕۆژی ڕابردوو بڵاەی کردووەتەوە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەک لە سووریا ٦ چەکداری سەر بە سوپای پاسداران کوژراون

ئەو پاسدارانە لە هێزانە بوونە کە شان بە شانی هێزەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد دژی ئۆپۆزسیۆنی ئەو ووڵاتە شەڕ دەکەن .

ئەم هێرشانە ئیسرائیل لە سەر جێگیر بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا ڕەخنەی تووند دەگرێت و لە درووست بوونی بەرەیەکی نوێ لە دژی ووڵاتی ئیسرائیل لە گۆڵان لە لایەن ئەو ڕژیمەوە و بە تایبەت حزبۆڵڵا وە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە .

هەروەها بەرپرسی مووساد پێشتریش باسی لەوە کردووە ، لە ڕژیمی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئاژاوەنانەوە و پاڵپشتی کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان دا ڕۆڵی سەرەکی و بەرچاوی هەیە و بە بەردەوامی لە هەوڵدایە دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکەدا بەربڵاەتر بکات . 

Paylas: