بەپەلە ... دوایین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش کەوتە بن کۆنترۆڵی هێزەکانی " هەسەدە "
پەیامی کورد ... لە هەوڵێکدا ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات " هەسەدە " توانیویانە دوایین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش لە سووریا کۆنترۆڵ بکەن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندوە، ئەمڕۆ شەممە 16ی شوباتی 2019 شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە دوایین ناوچەی ژێردەسەڵاتی داعش کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
روانگە ئاشکراشی کردووە، کۆنتڕۆڵکردنەوەکە پاش خۆڕادەستکردنی پاشماوەی سەرکردەکانی داعش هات لەو ناوچەیە.
لەمبارەیەوە بنکەی چاودێری بەریتانی بۆ شەڕ لە سووریا رایگەیاندوە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردودا زۆربەی ئەو چەکدارانەی داعش کە لەناوچەکە مابون بیانی بون و خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە.
ناوچەی باغۆز لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات و لە نزیک سنووری عێراق دواین ناوچەی سوریا بو، کە لەژێر دەسەڵاتی داعشدا مابوو، ئەمڕۆ بەهاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە سەرکردایەتی دەکرێت ئازادکراوە.