Cîhan
بەپەلە ... فڕۆکەکانی ئەمریکا بە سەر مەقەڕ و بارەگاکانی حەشدی شەعبی دا دەسووڕێنەوە
پەیامی کورد ... فڕۆکەکانی ئەمریکا بە سەر مەقەڕ و بارەگاکانی حەشدی شەعبی دا دەسووڕێنەوە .
قصی الانباری یەکێک لە ڕابەرانی دامەزراوەی حەشدی شەعبی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : هێزەکانی ئەمریکا لە سەر مەقەڕ و بارەگاکانی ئەم دامەزراوەیەدا لە پارێزگای انبار بە تووندی دەسووڕێنەوە و هەموو شتێکیان لە کۆنترۆڵ گرتووە
هەروەها ڕایگەیاند : فڕۆکەکانی ئەمریکا ماوەی سێ ڕۆژە لە حاڵی گەست لێدان و سووڕانەوەن بە سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی دا لە عمرم لە پارێزگای ئەنبارن
ئامانجی ئەم سووڕانەوانە دەستەبەر کردنی ئەمنییەتییە بۆ هاتنی یەکەی هێرشبەری ١٠١ ئەمریکا بۆ بنکەی سەربازی " عین الاسد "ە