TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئامادەباشی تەواو بۆ شەڕ لە ئۆکراین ڕاگەێندرا

سارا
Yazar
📅 26 Kasım 2018 20:39

پەیامی کورد ...  ئەرتەشی ئۆکراین لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو دەرهات .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی سەرچاوە و دۆسیەی تایبەت بە ئاژانسەکانی هەواڵی وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ، ئەرتەشی ئۆکراین بە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو شەڕ دەرهاتووە .

دەزگای ئەمنی و ئاسایشی ئۆکراین هەروەها لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو شەڕی دا دەرهاتووە .

لە ڕاگەێندراوی وەزارەتی بەرگری ئۆکراین دا هاتووە : " بەهێز کردنی و تووندکردنی هەوڵی دژە زانیاری و ئێستێخباراتی بۆ بەرگری لە جمووجووڵەکانی دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕووسیا لە ناو خاکی ئۆکراین دا و هەروەها بێ سەروبەر کردنی دۆخ لە ناوەوەی ووڵاتدا ڕوودەدات " .

 دۆخەکە لە دەریای ئازۆف لە حاڵێکدا بەرەو خراپتر چوون ڕۆیشت کە سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی نۆڤەمبەر سێ کەشتی هێزەکانی دەریایی ئۆکراینی بە پێشێلکردنی کۆنوانسیۆنی سازمانی نەتەوەکان ، بۆ ئاوی کەنارئاوەکانی ڕووسیا داخیل بووەو بەرەوە تەنگەی کەرچ پێشڕەویان کردووە .

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئەمنی فێدراڵی شبە جەزیرەی کەریمە ، لایەنی ئۆکراینی هیچ جۆرە داواکارییەکی بۆ تێپەڕ بوونی ناوگانەکەی خۆی لەم تەنگەیە ڕانەگەیاندووە و کەشتییە ئۆکراینییەکان بە نیشانەکانی ئاگادار کردنەوەی سنوورەوانەکانی ڕووسیا گوێیان نەداوە و بە ئەنجامدانی حەرەکەی شەڕئەنگێزی خۆیان بەردەوامییان داوە .

هەر بەم بۆنەوە هێزەکانی سنوورەوانی ڕووسیا بۆ ڕاوەستاندنی کەشتییە سەربازییەکانی ئۆکراین مەجبور و بە بەکارهێنانی چەک بوونە و هەر سێ کەشتییەکەی هێزەکانی دەریایی ئۆکراین لە ئاوەکانی کەنارئاوی ڕووسیا ڕاگیران .

Paylas: