TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... یەکەمین هەڕەشە لە دژی ئێران لە کوێیە ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 18 Aralık 2018 01:28

پەیامی کورد ...  جێگری فەرماندەی قەرارگای پەدافەندی ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند بە پێی بەرئاوردەکان و زانیارییەکان ڕوون بووەتەوە سەرەکیترین هەڕەشە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوێیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمیری سەرتیپ " عەلیڕەزا ئێلهامی " جێگری فەرماندەی قەرارگای پەدافەندی ئاسمانی خاتم‌الانبیا ڕایگەیاند : بە پێی بەرئاورد و زانیارییەکان وا نیشان دەدرێت کە یەکەمین  هەڕەشە دەتوانێ دژی کۆماری ئیسلامی ئەنجام بدرێت هەڕەشەی ئاسمانییە .

هەروەها ڕایگەیاند : هەر بۆیە پەدافەندی ئاسمانی دەتوانێ هەر جۆرە هەڕەشەیەک بە کیلۆمەترها لە دەرەوەی سنوورەکان بدۆزێتەوە و لە دوای ڕاگەیاندنی مەترسی و هەواڵ ، بەرگری بەهێز لەم جۆرە هەڕەشانە بکرێت .

سەرتیپ ئێلهامی هەروەها ووتی : ئەرتەش هاوکات بە هاوکاری لەگەڵ هاوپیشەکانی خۆیان لە سوپا و هێزەکانی ئاسایش لە ئاستێکی باڵا ، هەموو ئەرک و چالاکییەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن لە ئەگەری هەر جۆرە هەڕەشەیەک  .

Paylas: