TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ڕاگواستنی سیستەمی بەرگری پاترییۆت لە عەرەبستان و نەخشەی نوێی ئەمریکا بۆ عێراق

سارا
Yazar
📅 10 Mayıs 2020 17:22

پەیامی کورد     ...      ڕاگواستنی سیستەمی بەرگری پاترییۆت لە عەرەبستان و نەخشەی نوێی ئەمریکا بۆ عێراق 

کارناسێکی ئەمنییەتی لە عێراق سەبارەت بە نەخشەی ئەمریکا بە مەبەستی ڕاگواستنی سیستەمی پاتریۆت لە عەرەبستانەوە بۆ ئەم ووڵاتە هۆشداریدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی المعلومە ، " ئەمیر عەبدۆلمۆنعێم ئەلساعدی " کارناسی ئەمنییەتی لە عێراق سەبارەت بە جمووجووڵەکانی هێزەکانی ئەمریکی بۆ ڕاگواستنی سیستەمی بەرگری پاترییۆت لە عەرەبستانەوە بۆ عێراق هۆشداریداوە و جەختی کردووەتەوە : لەوانەیە ئەم سیستەمە لە بنکەگەلی دیکە لە هەرێمی کوردستان و یا تەنانەت لە کەرکووک دا جێگیر بکرێن .

الساعدی هەروەها ئاماژەی بەوە کرد : لەم دواییانە سیستەمی پاترییۆتی خۆی لە عەرەبستان دەباتە دەرەوە ، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێ دەربارەی هاتنی ئەم سیستەمە بۆ عێراق لە ڕاستای پاڵپشتی کردن لە تێرۆریستگەلی داعش ئاگادار بین .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند : ئەمریکا هەوڵ دەدات تا لە دوای پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ " موستەفا کازمی " سەرۆکوەزیرانی نوێی عێڕاق بۆ دەست پێکردنی ووتووێژێک بە ئامانجی واژوو کردنی ڕێکەوتننامەیەکی نوێی بە مەبەستی هێڵانەوە و زیندوو هێشتنی هێزەکانی خۆی لەم ووڵاتەدا زەمینە لەبار بکات 

کارناسە ئەمنییەتییەکەی عێراق ڕایگەیاند کە قەبارەی زۆریی جمووجووڵەکانی تێرۆریستان پێش لە پێدانی دەنگی متمانەی پەرلەمان بە کابینەی کازمی بوەتە هۆکار کە حزبە سیاسییەکان بۆ پەسەند کردنی ئەمە دەوڵەت بخەنە تەنگانەو و فشارەوە .

الساعدی هەروەها ڕاگەیاند کە لایەنی ئەمریکایی پیلانێکی نوێی بە ئامانجی گرینگیدان بە بنکە سەربازییەکانی عێراق بە دوور لە مووشکەگەلی بەرگری دەست پێکردووە و لەوانەیە سیستەمی بەرگری پاترییۆت لە عەرەبستانەوە بۆ کەرکووک یا خود کوردستان بگوازێتەوە و یا خود بە پێی ئەو ناوچانی جێگیر بوونی تێرۆریستان ی لێیە ئەو سیستەمانە ببێتە سیستەمێکی گوێزەری بەهێز بۆ بەرانگەربوونەوە .

 

Paylas: