TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... ئێران لە ئامادەکارییەکی گەورەیە بۆ دەستپێکردنی شەڕ

سارا
Yazar
📅 06 Ekim 2018 20:25

ماوەی چەن حەفتەیە حکومەتی ناوەندی ئێران بەشێوەیەکی چڕ خەریکی میلیتاریزە کردنی کوردستانە کە سەدان تانک و ئۆتۆمبێلی زرێهی لە شارە سنوورییەکانی کوردستان جێگیر کراون.

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، سوپای پاسداران بە چڕی لەحاڵی گواستنەوەی چەکوچۆڵی قورس و نیمە قورسە بۆ شارە سنوورییەکانی کوردستان بەتایبەت شنۆ، پیرانشار، بانە، سەردەشت، مەریوان، هەورامان و سەرپێڵی زەهاو.

هەروەها سوپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەێندراوێک ڕایگەیاندووە کە لە ڕؤژی چوارشەممە "  ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ " بۆ ماوەی یەک حەفتە هەر جۆرە هاتووچۆیەک بۆ کوێستانەکانی شاهۆ قەدەغەیە.

سوپای پاسداران لە کوێستانی شاهۆ مانۆڕێکی سەربازی دەست پێکردووە و لەئەنجامی تۆپبارانی کوێستانەکانی شاهۆ دارستانەکانی گوندی پیرخزر ئاگری گرتووە.

هەروەها ڕۆژی هەینی و لە کاتی ئەو مانۆڕەدا ، پاسدارێکی خەڵکی کامیاران بەناوی ”شۆڕش ساعێدی“ بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەش کە لە شنۆوە گەیشتووە، سوپای پاسداران لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا چەک و چۆڵێکی زۆری بۆ ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە و داوێنی کێلەشین گواستووەتەوە.

 

Paylas: