بەپەلە ... تەقینەوەیەکی لە ڕادەبەدەر بەهێز بەیرووت پایتەختی لۆبنانی هەژاند + ڤیدیۆ
پەیامی کورد ... تەقینەوەیەکی لە ڕادەبەدەر بەهێز بەیرووت پایتەختی لۆبنانی هەژاند + ڤیدیۆ
کەناڵی تەلەفزیۆنی المنار لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : سەرچاوەگەلی ئەمنییەتی ڕایانگەیاند تەقینەوەیەک لە ئەنباری ژمارە ١٢ لە بەندەری بەیرووت پایتەختی لۆبنان ڕوویداوە کە هۆکاری ئەم ئاگرگرتن و تەقینەوەیە مەواددی یاری ئاگرین ڕاگەێندراوە
بە پێی زانیارییەکان وەزیری تەندرووستی لۆبنان پشتڕاستی دەکاتەوە کە ڕووداوەکەی ئەمڕۆ لە تەقینەوە ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی بەهێز بووە نەک یاری ئاگرین و ژمارەیەکی زۆر بەرچاو خەڵک کوژراو بریندار بوونە
هەروەها بە پێی هەواڵی المیادین ژمارەی برینداران بە سەدان کەس ڕاگەیندراوە و ڕاپۆرت دراوە کە شووشەی زۆربەی باڵاخانەکان لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە داڕووخاوە و شکاون
یەکێک لە شاهێدانی ڕاستەوخۆی ئەم ڕووداوە ووتوویەتی کە سەرەتا تەقینەوەیەکی بچووک بووە و دواتر تەقینەوەکە بووەتە تەقینەوەیەکی زۆر گەورە .
ئەرتەشی لۆبنان و هێزەکان و هەموو تواناکان بۆ مەهار کردنی ڕووداوە کە ڕەوانی شوێنی ڕووداوەکە کراون و ژمارەیەکی زۆر ئامبۆلانس بۆ گواستنەوەی برینداران لە ناوچەکە لە ئامادەباشی تەواو دان