TR KU SO
FB X
Cîhan

بۆمەلەرزەیەک بە گەورەیی ٥.١ ڕیشتەر " گیلانغەرب " ی هەژاند

سارا
Yazar
📅 09 Ağustos 2020 17:32

پەیامی کورد     ...   بۆمەلەرزەیەک بە گەورەیی ٥.١ ڕیشتەر " گیلانغەرب " ی هەژاند  

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بۆمەلەرزەیەک بە گەورەیی ٥.١ ڕیشتەر لە گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشان ڕوویدا 

ئەم بۆمەلەرزەیە ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ بە کاتی خۆجەیی ١٣:٤٦:١٩  ڕوویداوە و پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاندوە.

قووڵایی بومەلەرزەکە لە دووری هەشت کیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە بە دووری ٧٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری کەلار روویداوە.

تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانی ئەم بۆمەلەرزەیە لە بەردەست نییە

هەروەها جێگای ئاماژەدانە گومان دەکرێت ئەم بۆمەلرەزانە بە هۆی تاقیکردنەوەی مووشەکی ڕژیمی ئێران بێت لە بن زەوی دا .

Paylas: