TR KU SO
FB X
Cîhan

بۆ یەکەمین جار لە مێژووی عەرەبستان ئیزنی " شۆفێری تەکسی " درایە ژنانی سەعوودی

سارا
Yazar
📅 23 Kasım 2018 22:49

پەیامی کورد ... ژنانی سەعوودی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ئەو وولاتەدا ئیزنی کار وەکوو شۆفێری تەکسی درا .

بە پیی ڕاپۆرتێک لە " Saudi Gazette "  ئیزنی کار وەکوو شۆفێر " بۆ ژنانی عەرەبستانی سەعوودی " بۆ تەکسی " بنەماڵەیی تایبەت " درا .

بە ووتەی ئاژانسی کاروباری گواستنەوەی دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی ، شۆفێرەکانی تەکسی ژن توانای ئەوەیان دەبێت تاکوو مۆسافرەکانیان تەنیا ئەگەر بێت و ژنێکی پێگەیشتوو لە نێوانیاندا بێت سوار بکەن . ئەوان هەروەها ڕێگە پێدراونین بە دانیشاندنی پیاو لە کورسی پێشەوە . ئیجازەی کار بە تەکسی گەلی بنەماڵەیی تەنیا دەدرێتە ئەو کۆمپانیانەی کە لە کاروباری گواستنەوەدا فەرمی بوونەتەوە و شۆفێرەکانیشیان تەنیا دەتوانن شاروەندی ژنی عەرەبستانی سەعوودی بن کە ئیجازەی فەرمی شۆفیری ئەو بابەتەیان هەیە .   

لە ئەمساڵدا ، بۆ یەکەەمین جار لە مێژوودا ئیزنی فێربوونی شۆفێری و شۆفێری سەربەخۆ بدرێتە ژنانی سەعوودی .ئەم ئیزنە بەشێک لە گۆڕانکاری مەدەنی – ئابووری لە ڕادەی بەرفراواندا کە بە دەستی شازادە بن سەلمان لە عەرەبستانی سەعوودییەوە جیبەجێ بوو .

Paylas: