TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

سارا
Yazar
📅 19 Mayıs 2019 20:18

پەیامی کورد   ...   کۆڵبەرێکی کورد لە سنوری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، سەرلەبەیانیئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ مەی ٢٠١٩ هێز چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سووراوی بانە تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە.

 بە هۆی تەقەی ئەو هێزە چەکدارانەوە ، کۆڵبەرێک بە ناوی”محەمەد ڕەسووڵ عەزیزی” کوڕی محەممد ڕەشید و خەڵکی گوندی کانی سەێفی بانە کوژراوە.

محەمەد ڕەسووڵ عەزیزی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

Paylas: