TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرلین پاڵپشتی خۆی بۆ ئیسرائیل و بەرگری کردن لە خۆی ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 16 Mayıs 2021 16:47

پەیامی کورد      ...   بەرلین پاڵپشتی خۆی بۆ ئیسرائیل و بەرگری کردن لە خۆی ڕاگەیاند

بەرلین   :  ئیسرائیل مافی خۆیەتی لە بەرامبەر مووشەکەکانی حەماس بەرگری لە خۆی بکات

هایکۆ ماس وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕایگەیاند : ئیسرائیل مافی بەرگری کردنی لە خەڵکی خۆی لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی بزووتنەوەی حەماس هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ماس لە ووتووێژ لەگەل ڕۆژنامەی ئاڵمانی Bild am Sonntag ووتی : " ئیسرائیل لە مافی بەرگری لە خۆی و خەڵکی خۆی لە بەرامبەر تێرۆریسمی مووشەکی حەماس کەڵک وەردەگرێت .

ئەو بە بێ ئاماژەدان بە بۆمبرانای خاڵی غەززە و کوژراوانی فەلەستینی لە لایەن ئیسرائیل ەوە کە لە دۆخی ئێستادا پێویستە ووتی : تێرۆریسم ی مووشەکی " ڕاگیراوە کۆتایی بە تووندووتیژی بهێنرێت و بگەنە ووتووێژ لەسەر هەنگاوگەلێکی هەست پێکراو و ئامانجدار لە ڕاستای درووست کردنی متمان لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بگەڕێنەوە و ڕێگە چارەیەک بە واتای پێکەوە ژیانی هەردوو ووڵات بدۆزرێتەوە 

 

Paylas: