TR KU SO
FB X
Cîhan

بەسیجی گرووپێکی تایبەت بۆ بەتاڵ کردنی کۆشکی سپی لە ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 17 Nisan 2020 14:46

پەیامی کورد    ...     بەسیجی گرووپێکی تایبەت بۆ بەتاڵ کردنی کۆشکی سپی لە ئەمریکا .

بە پێی نووسراوی گۆڤاری نیووزویک ، بەرپرسانی ئەمریکی لە پەیوەندی لەگەڵ گشتگیربوونی ڤیرووسی کۆرۆنا یەکەیەکی تایبەتی بەسیج کردووە کە ئەرکی ئەوان بریتییە لە بەتاڵ کردنی لەناکاوی دەوڵەتی ئەمریکا لە واشینتۆن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، پێشتر ، مۆریل بووزر، شارەوانی ناوچەی کۆڵۆمبیا یاپتەختی ئەمریکا ، دۆخی مەترسی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کردەوە کە بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بە ڤیرووسی کۆرۆنایە . ئەم نیگەرانییە بوونی هەیە کە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیرووسە بگاتە داتایەک کە کاردن و کاردانەوەی ئاسایی دەوڵەت نامۆمکین بکات .

دەوترێ یەکەی تایبەتی هاوبەشی پایتەختی " ئەمریکال " JTF-NCR " پێکهاتوو لە ١٠ هەزار کەس هێزی ئەمنییەتی ، جگە لەمانە بۆ پارێزگاری کردنی پایتەخت ویلایەتەیەکگرتووەکان لە بەرامبەری دوژمنی لەناکاو لە هەر ڕوویەکەوە ، ئەم یەکە تایبەتە دەبێ ئامادەی گواستنەوەی نە تەنیا کۆشکی سپی بێت ، بەڵکوو باقی نیهاد ە دامەزراوە کلیدییەکان بۆ شوێنیکی ئەمن بێت .

لەم مەقالەیەدا هاتووە کە بینای تایبەت بە هەلیکۆپتەرگەلی Blackhawk لە گوردنای ئاسمانی ١٠٦ ئامادە کراوە کە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ بەتاڵ کردن دیزاین کراوە . ئەفسەرانی ئەم یەکەیە پشتڕاستیان کردەوە کە ئەوان لە حالی لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی پیلانێکی گشتییە " JEEP " کە پەیوەستە بە ڕابەری پێنتاگۆن ەوە . گوستنەوە و گۆڕینی جێگای ڕابەرانی نا سەربازی لەو پرۆتۆکۆڵەدا بە ناوی Atlas شی کراوەتەوە ، جگە لەمانە سێناریۆگەلی نهێنی دیکەش بوونیان هەیە .

Paylas: