TR KU SO
FB X
Cîhan

بەشێك لەوڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەیانەوێت كۆچكردن بەرەو سنوورەكانیان ڕابگرن

Rozan Ateş
Yazar
📅 25 Şubat 2023 22:24

پەیامی کورد... بەشێك لەوڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەیانەوێت كۆچكردن بەرەو سنوورەكانیان ڕابگرن


پانزە وڵاتی یەكێتی ئەوروپا كە لە بەرەی پێشەوەی كۆچبەرانن ڕایدەگەیەنن بۆ پاراستنی سنوورەكانیان لە كۆچبەران، داوا دەكەن ڕێككەوتنێك لەگەڵ وڵاتانی لایەنی سێیەمدا ئەنجامبدرێت.

ڕۆژی هەینی دوای كۆنفرانسێكی دوو ڕۆژە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی سنوورەكان ئەم پازدە وڵاتە ئاماژەیان بەوەدا: پێویستە بۆ پاراستنی سنووەرەكان ڕێككەوتنی سەلامەتی لە نێوان وڵاتانی پەیوەندیدار لەگەڵ وڵاتی سێیەمی جگە ئەوروپی بەدرێژایی سنوورەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ئەنجام بدرێت.

دەنگی ئەمریكا لە رۆیتەرزی گواستەوە كە پانزە وڵاتەكەی یەكێتی ئەوروپا جەختیان كردۆتەوە: كە ئەوان پابەندن بە دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ پاراستنی سنووری نێودەوڵەتی كە لە وڵاتانی لایەنی سێیەمدا دابین بكرێت.

Paylas: