بەشداری ترامپ لە پرۆسەی دەنگدانی پێشوەخت
پەیامی کورد ... بەشداری ترامپ لە پرۆسەی دەنگدانی پێشوەخت
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا و کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا، له‌ویلایه‌تى فلۆریدا به‌شدارى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى پێشوه‌ختى کرد و ده‌نگى به‌خۆیدا
به‌پێى ڕاپۆرتی میدیاکانى ئەمریکا، له‌پرۆسه‌ى ده‌نگدانى پێشوه‌ختدا، ئه‌مڕۆ به‌کاتى ئەو وڵاتە، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا و کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا، له‌ویلایه‌تى فلۆریدا به‌شدارى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى پێشوه‌ختى کرد و ده‌نگى به‌خۆیدا.
دواى ده‌نگدان، تره‌مپ به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:" ده‌نگم بهپیاوێکدا که ناوى تره‌مپه".
به‌پێى یاساى نوێى به‌شێک له‌ویلایه‌ته‌کانى ئه‌مریکا و وه‌ک هه‌وڵێک بۆ رێگرتن لهبڵاوبونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ده‌نگده‌رانى ئه‌مریکا ده‌توانن پێشوه‌خته له‌ڕێگاى ئیمێڵ یان به‌شدارى راسته‌وخۆ ده‌نگ بهکاندیدهکانى خۆیان له‌و ویلایه‌ته بده‌ن، تائێستاش نزیکه‌ى 55 ملیۆن هاوڵاتى ئه‌مریکى به‌شدارى پێشوه‌خته ده‌نگى خۆیان داوه.