بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان ئێران دوو کەسی لەسێدارە دا
پەیامی کورد... بە تۆمەتی سووتاندنی قورئان ئێران دوو کەسی لەسێدارە دا
دوو كه‌س به تۆمه‌تی سووكایه‌تی به ئایینی و پێغه‌مبه‌ر و سووتاندنی قورئان، پێشتر له‌لایه‌ن دادگی ئێرانه‌وه سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووبوو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سزاكه‌ش جێبه‌جێ كرا.
ئبەپێی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، ه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/5/2023، میدیاكانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو زیندانییەیان پشتڕاست کردووەتەوە.
دادگا باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه مێهرداد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا "سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئایینی و ئیسلامی دەکرد" و هەروەها قورئانیشی "سووتاندبوو". هەروەها لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بە "ارتداد فتری - هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئایینی خۆی" تۆمەتبار کرا.
لە دۆسیەی فەزلی زارێدا، سیستەمی دادوەریی ئێران، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو "سووکایەتی"ی بە پێغەمبەر و "پیرۆزییە ئایینییەکان" کردووە.