Cîhan
باڵیۆزی ئێران لەبەغدا گۆڕدرا
پەیامی کورد ... باڵیۆزی ئێران لەبەغدا گۆڕدرا
کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا باڵیۆزى خۆى لەپایتەختى عێراق بگۆرێت و کەسێکى دیکە لەجێگەی دیاری کردووە
بەپێی هەواڵێکى ئاژانسى هەواڵى فەرمی عێراق (واع) لەسەر زاری سەعید خەتیب زادە، ووتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى حکوومەتى کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکراوەتەوە " حسێن ئال سادق، وەک باڵیۆزی نوێی تاران لەبەغدا لەبری ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێستای ئێران لەعێراق دەست بەکار دەبێت".
ووتیشى" ئال سادق بەم نزیکانە دەست بەکار دەبێت".