TR KU SO
FB X
Cîhan

باڵیۆزخانەی ئەمریکا جارێکی دیکە لە ئەنقەرە کرایەوە

سارا
Yazar
📅 07 Mart 2018 06:04

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە وتی جارێکی دیکە دەرگاکانی دەکاتەوە و هەموو خزمەتگوزارییەکان وەکو هەمیشە بەردەوام دەبنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوو ڕۆژ باڵیۆزخانەکە داخرا بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە.

 "دەیڤد جینەر ووتەبێژی باڵیۆزخانەکە ئاماژەی کردووە " لە ڕۆژی چوارشەممەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بەشێوەیەکی ئاسایی کارەکانی دەست پێ دەکاتەوە و هەموو خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش دەکات ."

وتیشی " سوپاسگوزاری پشتیوانی بەردەوامی پۆلیسی وڵاتەکە دەکەین لە پاراستنی ئاسایشی دامەزراوەکانمان و کارمەندەکانماندا."

جێیگای ئاماژەیە پۆلیسی تورکیا ڕۆژی دووشەممە چوار هاووڵاتی عێراقی دەستگیرکرد بە تۆمەتی ئەوەی گومانی ئەوەیان لێدەکرا پلانیان گێڕابێت بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە.

Paylas: