بهرگری ئهمریكا: یەكەیەك لە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بۆ رزگاركردنی بارمتهكان كوژراون
پەیامی کورد... بهرگری ئهمریكا: یەكەیەك لە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بۆ رزگاركردنی بارمتهكان كوژراون
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) دان بە شکستی دزەکردنی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا دەنێت بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە.
دۆگلاس ماکگریگۆر، راوێژکاری پێشووی پنتاگۆن ئاشکرای کردووە، یەكەیەك لە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لهناوبراون، کە هەوڵیانداوە بۆ دۆزینەوە شوێنی بارمتەکان.
دۆگلاس مەکگریگۆر، باسی لهوهشكردووه: "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا یان زیاتر، بەشێک لە هێزە تایبەتەکانی (ئەمریکا) و ئیسرائیل چوونە کەرتی غەززە بۆ شوێن پێ هەڵگرتن و دیاریکردنی رێگاکانی ئەگەری رزگارکردنی بارمتەکان، بەڵام تەقەیان لێکراوە و لەناوبراون".
وتوشیەتی: "هێزی سەربازی ئەمریکا لە مێژووی هاوچەرخی خۆیدا گەیشتۆتە (لاوازترین خاڵ) و هەر بۆیەش وڵاتەکە ئامادە نییە زیاتر تێوەبگلێت لە ململانێیەکی بەرفراواندا".
ماوەی 19 رۆژە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسررائیل دەستی پێ كردووە و بەهۆیەوە نزیكەی 15 هەزار كەس لە هەردوولا كوژراون و زیاتر لە 20 هەزار كەس بریندارن و بە هەزاران هاووڵاتیی بێ سەروشوێنن، كە بەشێكی زۆریان منداڵن و كەرتی غەززە-ش ژیان تیایدا پەكی كەوتووە و بە بۆردومانی ئیسرائیل وێران كراوە.