به‌رپرسی هه‌واڵگریی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای میلیشیا عێراقییه‌كانی سه‌ر به ئێران له بۆردومانه‌كه‌ی دیمه‌شق كوژران
پەیامی کورد... به‌رپرسی هه‌واڵگریی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای میلیشیا عێراقییه‌كانی سه‌ر به ئێران له بۆردومانه‌كه‌ی دیمه‌شق كوژران
زانیاریی نوێ له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی پایته‌ختی سووریا ئاشكرا كرا كه به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه به‌رپرسی هه‌واڵگریی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای میلیشیاكانی عێراق له بۆردومانه‌كه‌ی دیمه‌شق كوژران.
بەپێی ئاژانسی میهری ئێرانی، دوو كەس لە راوێژكارە باڵاكانی ئێران لە بۆردومانەكەی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق كوژراون كه یەكێكیان بەرپرسی هەواڵگریی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانە بە ناوی (حاجی سادق ئومیدزاده).
هاوكات، ئاژانسی سكای نیوز عەرەبی بڵاوی كرده‌وه كه هێرشەكە لە كاتی كۆبوونەوەیەكدا كراوە و یەكێك لەوانەی كه كوژراوە ناوی (ئەبو مونتەزەر)ە كە فەرماندەیەكی باڵای میلیشیا عێراقییەكانی سەر بە ئێرانە.
پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی سووریا بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/1/2024 له هێرشێكی مووشه‌كیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵاخانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كوژرا و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
ئاژانسی (رۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق به‌رپرسێكی سوپای پاسدارانی ئێران كوژرا و ژماره‌ی كورژاوهكانی ئه‌و هێرشه گه‌یشته پێنج كوژراو.
ئاژانسه‌كه بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی هاوپەیمانان بڵاوی کردەوە، بەرپرسێکی سوپای پاسدارانی ئیسلامیی ئێران لە هێرشێکی گوماناوی فڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق کوژرا.
ئاشكرا كراوه كه ئەو باڵەخانە فرە نهۆمییە لەلایەن ڕاوێژکارە ئێرانییەکانی پشتیوانی لە حکوومەتی سوریا بەکار هێنراوە و بە تەواوی تەخت کراوە.