بنکەی هەواڵی ڕۆیتەرز ی بەریتانی لە عێراق داخرا
پەیامی کورد ... بنکەی هەواڵی ڕۆیتەرز ی بەریتانی لە عێراق داخرا .
بەرپرسانی عێراقی کاری بنکەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی بەریتانی لە ووڵاتەکی بۆ ماوەی ٣ مانگ ڕاگرت و ئەم ئاژانسە هەواڵییەی بە پێدانی جەزای نەقدی مەحکووم کرد چوونکە لە مەقالەیەکی خۆیدا کە بڵاوکردووەتەوە ڕایگەیاندووە کە گوایە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق زۆر زیاترە لەو ژمارانەی کە بڵاو دەکرێنەوە بە فەرمی .
بە پێێ ڕاپۆرتێک ، ڕۆیتەرز ، ڕۆژی پێنجشەممە مەقالەیەکی بڵاو کردەوە کە بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی نەناس لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق و هەروەها سیاسەتمەدارێک کە ناوی نەهاتووە ڕایگەیاندووە بەرپرسانی ئەو ووڵاتە ژمارەی کەسانی تووشبوو بە ڤیرووسی کۆرۆنایان کەمتر لە ڕێژەی ڕاستەقینە ڕاگەیاندووە . هەروەها ئەم ئاژانسە هەواڵییە ڕایگەیاندووە کە لە بەغدا لانیکەم ٢ هەزار کەسی تووشبوو ولە هەموو عێراقیش لە نێوان ٣ بۆ ٩ هەزار تووشبووی کۆرۆنا بوونی هەیە . لە هەمان کاتدا ، وەزارەتی تەندرووستی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە نزیکەی ٧٧٢ حاڵەتی ڤیرووسە لەو ووڵاتەدا هەواڵیدا و ٥٤ کەسیش بوونەتە قوربانی .