TR KU SO
FB X
Cîhan

بوومەلەرزەیەکی بەهێزی دیکە ئەفغانستانی هەژاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Ekim 2023 13:41

پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەکی بەهێزی دیکە ئەفغانستانی هەژاند

دوای بوومەلەرزە كارەساتبارەكەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستای ئەفغانستان، جارێكی دیكە بوومەلەرزەیەكی بەهێز ڕۆژئاوای وڵاتەكەی هەژاند.

نزیكەی كاتژمێر 5ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2023 بە كاتی ئەفغانستان، بوومەلەرزەیەکی دیکەی بەهێز بە گوڕی 6.3 بە پێوەری ڕێختەر، لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان و پارێزگای (هیرات)ی وڵاتەكە ڕووی دا.

بوومەلەرزەكە لە 28 كیلۆمەتری باكووری پارێزگای هیرات و قووڵایی 10 كیلۆمەتری زەوی ڕووی داوە، تا ئێستاش زیانە مرۆییەكان ئاشكرا نەكراوە.

شەممەی رابردوو، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.3 بە پێوەری رێختەر، پارێزگای هیراتی لە ئەفغانستان هەژاند، دواتر زنجیرەیەك بوومەلەرزەی دیكەی بەدوادا هات و بەپێی ڕاپۆرتی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، تا ئێستا ژمارەی قوربانییان پێنج هەزار کەسی تێپەراندووە، بەڵام تا ئێستا تەرمی زیاتر لە 2 هەزار و 500 كەس دۆزراونەتەوە، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی قوربانییانی دیكەش لەژێر خانووە ڕووخاوەکاندا بەردەوامە.

Paylas: