Cîhan
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلە ژاپۆنی هەژاند
پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلە ژاپۆنی هەژاند
بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە ژاپۆن ڕووی دا و هۆشداریی ڕوودانی تسۆنامی دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 1/1/2024، بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باكووری ژاپۆن ڕووی دا، تا ئێستا زیانەكانی بوومەلەرزەكە ڕانەگەیاندراوە.
بەرپرسانی وڵاتەكە هۆشداریی ڕوودانی تسۆنامی لە ناوچه كهناراوییهكان له ناوچهكانی ئیشیكاوا و نیگاتا و تۆیاما دەدەن، داواش لە خەڵكی ئەو ناوچانە كراوە، بچنە شوێنە بەرزەكان.