Cîhan
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
پەیامی کورد... کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٢، دیاریکرا بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.
کەمێک پێش ئێستا، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بەو پرسەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.